کورتەیەک لەسەر نۆد جەی ئێس
زۆرێک لە ئێمە لە پرۆفایلەکەماندا سکیڵی Node.jsـمان نوسیوە، بەڵام ئایا بەتەواوەتی ئەزانین ڕۆڵی چییە؟
ئێستا Node.js
نە زمانی پرۆگرامینگە ❌
نە فرەیموۆرکە ❌
نە پاکێجە ❌
ئەی چییە؟! 🤔
بە کورتی پوختی، تەنها بۆ ڕەنکردنی جاڤاسکریپت بەکاردێت 😊
ئەگەر زیاتر باسی کەین، بۆ نمونە ئێمە کاتێک پرۆجێکتێکی جاڤاسکریپتمان هەیە بەتایبەت کاتێک کە پاکێجێک (وەک: Express.js، React.js، ...) یان فرەیموۆرکێک (وەک: Next.js، Nest.js، ...) بەکار دەهێنین,
دوای ئەوەی کە کۆدەکەمان نوسی پێویستمان بەوەیە کە کۆدەکەمان ئیش پێ بکەین (رەن بکەین)، زۆر جار یەکێک لەم کۆماندانە بەکاردەهێنین تا ئیش بکات:
node app.js
npm start
npm run dev
تەبعەن هەتا Node.js بوونی نەبێ هیچ یەکێک لەم کۆماندانە ئیش ناکەن،
لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە Node.jsـمان لێرەدا بۆ ئەوە بەکارمان هێنا کە ئەو ئەپەی یاخود ئەو کۆدەی بە جاڤاسکیپت نوسیبومان لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان (بەبێ بەکارهێنانی براوسەر)، ئیش پێ بکەین.
وە هەر شتێک ببێتە هۆی ئیش پێکردنی زمانێکی پرۆگرامینگ یان کۆد، پێی دەوترێ #runtime، کەواتە لێرەدا Node.js بوو بە runtime بۆ زمانی جاڤاسکریپت.
بە هیوای سوووود 🚀
#hoshangdev